بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کە چەندین کەسایەتی بەرچاوی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری، میوانانی ناوخۆیی، دیپلۆماتەکان و هەروەها نوێنەرانی وڵاتانی جیاوازی جیهان لە هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، فەوزی هەریری بە نوێنەرایەتی لە نێچیرڤان بارزانی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی لە سەرکونسوڵ و دیکەی ئەندامانی کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێری پیرۆزبایی کرد و بۆ گەلی ئێران ئارەزووی سەرکەوتن و سەقامگیری کرد.
لە درێژەی ئەو وڕێوڕەسمەدا فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر وێڕای دەسخۆشی لە میوانان و بەشداربووان لەسەر پێوەندی و دۆستایەتی نێوان وڵاتەکان و هەرێمی کوردستان جەختی کرد.

Your Comment